مامۆستا عوزێر حافز پەرلەمانتاری پێشووتری عێراق کۆچی دوایی کرد
کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەمڕۆ 8ـی تەمموزی 2026، مامۆستا عوزێر حافز، مامۆستای ئاینی و پەرلەمانتاری پێشووتری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆچی دوایی کرد.
بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد
مامۆستا عوزێر حافز، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و لە مزگەوتی قەیوان سیتی لە ڕاپەڕین نوێژی لەسەر کرا و دواتر بەرەو گۆڕستانی هەواری تازە بەڕێدەکرا بۆ بە خاک سپاردنی.
لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران
عوزێر حافز لە ساڵی 1957 لە تەوێڵە لەدایکبووە و لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بووە بە پەرلەمانتار و لە لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە ئەنجوومەنەکەدا ئەندام بووە.
کیژان مەحمود
2 کاتژمێر پێش ئێستا