ڕاگەیێنراوی کۆتایی لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە بڵاوکرایەوە
ڕاگەیێنراوی کۆتایی لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە بڵاوکرایەوە و تێیدا جەخت لە پشتیوانیکردن لە ئۆکرانیا و ئازادیی هاتوچۆ لە گەرووی هوورمز کرایەوە.
جەختکردنەوە لە مادەی پێنجەمی رێکخراوەکە
وەک لە دەقی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، جەخت لە ماددەی پێنجەمی ڕێکخراوەکە کراوەتەوە، کە هێرشکردنە سەر هەر وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ، بە هێرشکردنە سەر کۆی ئەندامان ناوبراوە.
هاوکاریکردنی زیاتری ئۆکرانیا
هاوکات باس لەوە کراوە، بۆ ئەمساڵ بە 70 ملیار یۆرۆ هاوکاریی ئۆکرانیا دەکەن و هەمووشیان پابەند دەبن بە بڕیارەکانی لووتکەی لاهای لە 2025، کە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ڕووسیا و تیرۆر دەرکراوە.
زیادکردنی بەرهەمهێنانی هاوبەش لە بواری سەربازیی
لە ڕاگەیێنراوەکەدا باس لەوەش کراوە، ئاستی بەرهەمهێنانی هاوبەش لە بواری سەربازی زیاتر دەکەن و کار بۆ هەڵگرتنی ئەو ڕێگرییانە دەکەن، کە لەبەردەم بازرگانیی سەربازیی نێوان ئەندامەکاندا هەیە.
هاوکات ئاماژە بە دابینکردنی بودجەیەکی نوێ بە بڕی 50 ملیار دۆلار بۆ بواری بەرگری کراوە.
دەربارەی پرسی ئێران
لەبارەی پرسی ئێرانیش، ئەندامانی ناتۆ لە ڕاگەیێنراوەکەدا جەخت لەوە دەکەن، نابێت ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی و پێویستیشە هاتوچۆی بازرگانی لە گەرووی هوورمز بە ئازادنە بکرێت.
2 کاتژمێر پێش ئێستا