ترەمپ: سووریا لە لیستی وڵاتانی پشتیوانیکاری تیرۆردا لادەبەین

بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سورویا لە بەراوێزی کۆنگرەی لووتکەی ناتۆ لە تورکیا. فۆتۆ: AFP
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سورویا لە بەراوێزی کۆنگرەی لووتکەی ناتۆ لە تورکیا. فۆتۆ: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر ڕایگەیاند، شانازی بەوکارانەوە دەکات کە ئەحمەد شەرع ئەنجامیداون، کە بە گوتەی ئەو توانیویەتی لەماوەیەکی کورتدا سووریا بکات بە وڵاتێکی سەقامگیر.

لابردنی سووریا لە لیستی پشتیوانیکاری تیرۆر

سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە، سووریا لە لیستی وڵاتانی پشتیوانیکاری تیرۆردا لادەبەن و لە بەرامبەردا ئەوانیش دەتوانن یارمەتییان بدەن لە پرسی حیزبوڵای لوبناندا.

  پێکەوە کارکردنی هاوبەش

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەو بارەیەوە گوتی " ئێمە شانازی بەو کارەوە دەکەین ئێوە دەیکەن، سووریا لەماوەیەکی کورتدا بوو بە وڵاتێکی زۆر سەقامگیر، سووریا وڵاتێکە کولتورێکی دەوڵەمەندی هەیە و یەکێکە لە وڵاتە مەزنەکان لە سەرانسەری جیهانن ئێمە سەرجەم سزاکانمان لەسەر سووریا لابرد، لەو بڕوایەدام سووریا لە لیستی وڵاتانی پشتیوانیکاری تیرۆردا لاببەین، لە بەرامبەردا سووریاش دەتوانێت یارمەتیمان بدات لە پرسی حیزبوڵای لوبنان، پێکەوە کارێکی باش دەکەین".

بەهزاد ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا