لە کاتی پێشوازی لە ترەمپ لە کۆشکی بەشتەپە میوزیکی گۆرانی ئەحمەد کایا لێدرا
لە کاتی پێشوازی لە ترەمپ لەلایەن ئەردۆغانەوە، میوزیکی گۆرانی ئەحمەد کایا لێدرا، کە هۆنراوەی گۆرانییەکە باس لە جەنگ، خۆشەویستی و میهرەبانی دەکات.
پێشوازی لە ترەمپ لە کۆشکی بەشتەپە
ڕۆژی سێشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار "بەشتەپە" پێشوازی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد.
لێدانی میوزکی گۆرانی "وەک لم"ـی ئەحمەد کایا
ئەو کاتەی ترەمپ و ئەردۆغان لەنێو کۆشکدا بوون و بەرپرسە باڵاکانی تورکیا خۆیان بە ترەمپ دەناساند و بەخێرهاتنیان دەکرد، لە پلەی لیستی کۆشکی بەشتەپە، میوزیکی گۆرانی "وەک لم"ـی ئەحمەد کایا، هونەرمەندی کۆچکردوو و بەناوبانگی کورد لێدەدرا.
بەشێکە لە ئەلبوومی "گۆرانییەکانم بۆ چیاکان"
ئەوەش سەرنجی میدیاکانی ڕاکێشا و بەخێرایی بە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیادا بڵاوبوویەوە.
هۆنراوەی گۆرانییەکە لەلایەن ئەحمەد کایاوە دانراوە و بەشێکە لە ئەلبوومی "گۆرانییەکانم بۆ چیاکان" کە ساڵی 1994 بڵاوکرایەوە.
هۆنراوەکە باس خۆشەویستی لە سەردەمی بۆردوومانکردنی شارەکان و جەنگ دەکات و داوای میهرەبانی و خۆشەویستی دەکات.
هۆنراوەی گۆرانییەکەی کایا
کاتێک نەورەسەکان لەسەر خۆڵ و خاشاک دەگریان
من و تۆ پێدەکەنین
کە هەموو شەوێک شارەکان بۆردوومان دەکران
ئێمە بێوەستان خۆشەویستیمان دەکرد
دەی ئێستا هێندە بێبەزەیی مەبە
وەکو دوێنێ وەکو دوێنێ مەڕۆ و پشت هەڵمەکە
لێمگەڕێ خۆم بئاڵێنم لە قاچەکانت
وەکو لم پانم مەکەرەوە و تێمەپەڕە
ئەو کاتەی پایز وەک باران بەر سەربانەکەمان دەکەوت
ئێمەش زەرد هەڵگدەگەڕاین
بۆ ئەوەی ڕووخسارە چەپەڵەکان ڕووناک ببنەوە
بەبێ وەستان دەجەنگاین
2 کاتژمێر پێش ئێستا