باراک: لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و سووریا دەکەینەوە
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا دیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ئەحمەد شەرع، بە ئامادەیی ئەندامانی کونگرێس، بە هەڵدانەوەى "لاپەڕەیەکی نوێ" لە پەیوەندییەکانی واشنتن و ديمەشق ناوى دەبات و دەڵێت "ساتەوەختێکە کە قورسایی مێژوویی هەیە".
کۆبوونەوەی لوتکەی ترەمپ و شەرع
ترەمپ و شەرع لە پەراوێزی لوتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە، بە ئامادەبوونى تۆم باراک، وەزیرانی جەنگ و دەرەوە و چەندین سیناتۆری ئەمریکا کۆبوونەوە، لەوانە جین شاهین، کریس کونز، مایک ڕاوندز، دیک دوربین، لیندسی گراهام و مایکل تۆرنەر.
کۆبوونەوەیەکی گرنگ و ئاستبەرز
دواى کۆبوونەوەکە، باراک لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتى "شانازییەکی گەورەیە کە ئەمڕۆ پێشوازیمان لە جەنابی سەرۆکی ئەحمەد شەرع کرد لە ئەنقەرە، بۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ و ئاستبەرز لەگەڵ شاندێکی دوولایەنەی کۆنگرێسی ئەمریکا".
هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکان
باراك، بۆچوونى وایە ئامادەیی ئەندامانی کۆنگرێس لەو ئاستە بەرزەدا، ئاماژەیە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکى نوێ لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و سووریا، کە لەسەر متمانە، بەرژەوەندییە ستراتیجییەکان و پابەندبوونێکی هاوبەش بە سەقامگیريی درێژخایەنی هەرێمی دامەزراوە.
بە گوتەى باراک ئەم ساتەوەختە قورسایی مێژوویی هەڵدەگرێت، تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی ناوەنديی سووریا لە داڕشتنی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
3 کاتژمێر پێش ئێستا