ولایەتی: جوڵەکانی ئەمریکا ناوچەکە بەرەو ئاگر دەبەن
ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەلی ئەکبەر ولایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند، جوڵەکانی ئەمریکا ناوچەکە بەرەو ئاگر دەبات، دەشڵێت، بەرەی مقاوەمە بێدەنگ نابێت و دەستیان لەسەر چەکەکانیانە.
بەرپرسی هەڵوەشاندنەوەی لێکتێگەیشتن
ولایەتی ڕایگەیاندووە، دانپێدانانی ترەمپ بە هەڵوەشاندنەوەی لێکگەیشتن لەگەڵ ئێران، دەکەوێتە ئەستۆی سەرۆکی ئەمریکا.
جوڵەکانی ئەمریکا ناوچەکە بەرەو جەنگ و ئاگر دەبات
بە گوتەی ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران، جوڵەکانی ئەمریکا ناوچەکە بەرەو جەنگ و ئاگر دەبات.
بێدەنگنەبوونی بەرەی مقاوەمە
عەلی ئەکبەر ولایەتی جەختیلەوە کردەوە، بەرەی مقاوەمە بێدەنگ نابێت بەرامبەر سەرکێشییەکان و دەستیان لەسەر چەکەکانیانە.
ئەم قسانەی ڕاوێژکارەکەی ڕێبەری ئێران دوای ئەوەهات، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لێکگەیشتنەکەیان لەگەڵ ئێران کۆتاییهاتووە و ڕەنگە ئەمشەو بەتووندی هێرش بکەنەسەر ئەو وڵاتە.
ئارام یوسف
2 کاتژمێر پێش ئێستا