ماکرۆن داوا لە ئێران و ئەمریکا دەکات لە دانوستان بەردەوام بن

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئیمانۆیل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆنفرانسی ڕۆنامەوانی لە تورکیا. فۆتۆ: AFP
ئیمانۆیل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆنفرانسی ڕۆنامەوانی لە تورکیا. فۆتۆ: AFP

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا داوا دەکات دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بە هێمنی بەردەوام بن و هەموولایەک دان بەخۆیاندا بگرن.

ڕوودانی پێشێلکاری

ماکرۆن دوای کۆتاییهاتنی لووتکەی ناتۆ لە تورکیا بە ڕۆژنامەوانانی گوت، "سەرەڕای لێکگەیشتن، بەڵام پێشێلکاریی ڕوویداوە، بەهۆی هێرشی ئێران بۆسەر کەشتییەکان و وەڵامدانەوەی ئەمریکاوە".

"ئێرانییەکان هەڵەبوون"

سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، بە بۆچوونی من ئێرانییەکان لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە هەڵەبوون، کە پێچەوانەی ئەو لێکگەیشتنەیە خۆیان واژۆیان کردووە.

بەردەوامبوون لە دانوستانەکان بە هێمنی

ماکرۆن داوای لە ئێران و ئەمریکا کرد، بە هێمنی لە دانوستانەکان بەردەوام بن و دانبەخۆیاندا بگرن، لەپێناو گەیتشن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.

دوای هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆسەر ئێران، بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات، هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ دەکەن.

ترەمپ ڕایگەیاند، لێکگەیشتنەکەیان کۆتاییهاتووە، پێدەچێت ئەمشەو هێرشێکی بەهێز بکەنەوە سەر ئێران.

لەبەرامبەریشدا ڕاوێژکارێکی ڕێبەری ئێران، هۆشداری دا لە هێرشکردنەسەر وڵاتەکەی و گوتی، ئەو جوڵانەی ئەمریکا ناوچەکە بەرەو ئاگر و جەنگ دەبات.

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا