شاندێکی باڵای عێراق گەیشتە کوەیت
فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەیشتە کوەیت و لەلایەن وەزیرى دەرەوەی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
فوئاد حسین سەرۆکایەتی شاندەکەی عێراق دەکات
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، فوئاد حسێن، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی فەرمی، کە پێکدێت لە قاسم عەبودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە، محەممەد حسێن بەحر ئەلعلوم، بریکاری وەزیرى دەرەوەی عێراق گەیشتنە کوەیت.
شاندەکەی عێراق لەلایەن شێخ جەڕاح جابر ئەحمەد سوباح، وەزیرى دەرەوەی کوەیتەوە پێشوازییان لێکراوە.
گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان
هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، شاندەکەی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوەیت کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان وڵاتەکانیان دەکەن لەسەرجەم بوارەکاندا.
تاوتوێکردنی دوا پێشهاتە هەرێمایەتییەکان
یەکێکی دیکە لەو تەوەرانەی عێراق و کوەیت گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن، دوایین پێشهاتە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکانە، لەگەڵ گۆڕینەوەی بیروبۆچوون لەسەر پرسە هاوبەشەکانی نێوانیان.
2 کاتژمێر پێش ئێستا