تەلەفزیۆنی ئێران: دەنگی هەشت تەقینەوە لە بەندەر عەباس بیستراوە

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕووناکی هێرش و تەقینەوەکانی ئەمشەوی ئەمریکا بۆسەر بەندەر عەباس
ڕووناکی هێرش و تەقینەوەکانی ئەمشەوی ئەمریکا بۆسەر بەندەر عەباس

ماڵپەڕی ئیکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا چەند هێرشێکی کردووەتە سەر چەند ئامانجێکی سەربازیی لە بەندەر عەباس.

دەنگی هەشت تەقینەوە بیستراوە

لە لایەکی دیکەوە، تەلەفزیۆنی ئێران بڵاویکردەوە، دەنگی هەشت تەقینەوە لە بەندەر عەباس و سیریک بیستراوە.

ئەمریکا پێشتر ئیسرائیلی لە هێرشەکان ئاگادار کردووەتەوە

هەر لەو چوارچێوەیەدا، دەستەی پەخشی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی حکومەتی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پێشتر تەلئەبیبی لە هێرشەکانی ئەمشەوی سەر ئێران ئاگادار کردووەتەوە.

سوپای پاسداران هێرشی کرد

لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەر عەباس، سوپای پاسداران ڕایگەیاند، هێرشی مووشەکی بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەستپێکرد.

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا