بەرەی مقاوەمەی عێراق: خامنەیی دامەزرێنەری بەرەی مقاوەمەیە و بەرگریکارێکی سەرسەختی ستەملێکراوان بوو

ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕێکخەری گرووپەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند، عێراقییەکان لە تەواوی پارێزگاکانەوە بۆ ماڵئاوایی لە تەرمی خامنەیی کۆبوونەتەوە و جەخت لە بەردەوامیی ڕێبازی سەرکردەکانیان دەکەنەوە.

ڕۆڵی خامنەیی لە دامەزراندنی بەرەی مقاوەمە

ئەحمەد جابری، ڕێکخەری گرووپەکانی مقاوەمەی ئیسلامی ڕایگەیاند، ڕێبەری پێشووی ئێران دامەزرێنەری بەرەی مقاوەمە بووە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوبراو بەرگریکارێکی سەرسەختی دۆزی فەڵەستین و ستەملێکراوانی جیهان بووە و یاد و پاڵەوانێتییەکانی لە دژی داگیرکاریی ئەمریکا بە زیندوویی دەمێننەوە.

پەیامی گەلی عێراق لە ڕێوڕەسمەکەدا

جابری لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵ 8 ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ گەلی عێراق بە هەموو چین و توێژەکانیانەوە لە تەواوی پارێزگاکانەوە هاتوون بۆ بەرزڕاگرتنی ڕێوڕەسمی "شەهیدی ئیسلام". باسی لەوەش کرد کە گەلی عێراق ویستی ئەو پەیامە بگەیەنێت کە هەمیشە لە پشت سەرکردەکانیان دەبن، چ لە کاتی جەنگ و پشتیوانیکردندا بێت یاخود لە کاتی شەهیدبوونیاندا.

بەرگریکردن لە مرۆڤایەتی و دۆزە ئیسلامییەکان

ڕێکخەری گرووپەکانی مقاوەمە جەختی کردەوە کە گەلی عێراق هەمیشە هەڵوێستێکی جوامێرانەیان هەبووە بەرامبەر بە سەرکردە و شەهیدەکانیان. گوتیشی، ئەم کۆبوونەوە جەماوەرییە نیشانەی پابەندییە بە دۆزە ئیسلامییەکان و بەردەوامبوون لە بەرگریکردن لە مرۆڤایەتی و تەواوی ئەو کەسانەی لە جیهاندا ستەمیان لێدەکرێت.

ئارام یوسف

1 کاتژمێر پێش ئێستا