نەیمار بیر لە وازهێنانی هەمیشەیی دەکاتەوە

مەبەست عەدنان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

دوای ئەوەی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە قۆناغی 16ی مۆندیالی 2026 بە نەرویج دۆڕا و ماڵئاوایی کرد، نەیمار جۆنیۆری ئەستێرەی بەناوبانگی بەڕازیل بیر لە وازهێنان لە یاریی تۆپی پێ دەکاتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی بەڕازیل، نەیمار بڕیاری داوە کۆتایی بە کاروانی نێودەوڵەتیی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بهێنێت، تۆڕی یو ئۆ ئێڵی بەڕازیلی ئاشکرای کردووە، کە نەیمار لە ئێستادا لەگەڵ خێزانەکەی لە پشوودایە و بیر لە داهاتووی خۆی دەکاتەوە. سەرچاوە نزیکەکان لە ئەو یاریزانە ئاماژە بەوە دەکەن، نەیمار تەنانەت پێش دەستپێکی مۆندیالی 2026 هەستی بە بێزاری کردووە لە دنیای تۆپی پێ.

هەروەها نێیمار لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکانی سکاڵای ئەوەی کردووە، بە شێوازێکی شایستە پێزانینی بۆ ناکرێت بەرامبەر بەو 15 ساڵەی لە خزمەتی هەڵبژاردەی بەڕازیلدا بووە، لە ئێستادا نەیمار سێ بژاردەی لەبەردەستە بۆ داهاتووی، یەکەمیا پابەندبوونە بە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سانتۆس تاوەکو کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو، دووەمیان پەیوەندیکردن بە یانەیەکی دیکەوە کە گوشارێکی کەمتری لەسەر بێت، بژاردەی کۆتاییش وازهێنانی یەکجارییەتی لە تۆپی پێ.

مەبەست عەدنان

2 کاتژمێر پێش ئێستا