باوترین نیشانەکانی گرفتی برینی دوانزدە گرێ
سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
د. جووتیار عەزیز، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر، لە بڵاوکراوەیەکدا چەند هۆشیارییەک سەبارەت بە برینی دوازدەگرێ بڵاو دەکاتەوە.
زۆرجار گوێمان لە گرفتی برینی دوانزدەگرێ دەبێت، بەڵام ئایا بە ڕاستی دەزانین ئەم برینە چییە و بۆچی دروست دەبێت؟
دوانزەگرێ یەکەم بەشی ڕیخۆڵەباریکەیە کە ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە گەدەوە، کاتێک ترشەڵۆکی گەدە یان بەکتریا زیان بە پەردەی ناوەوەی بەشی دوانزدەگرێ دەگەیەنن، برینێک دروست دەبێت کە پێی دەوترێت برینی دوانزدەگرێ.
نیشانە باوەکانی برینی دوانزدەگرێ چین؟
- هەستکردن بە سوتانەوە و ئازار لە بەشی سەرەوەی سک (بەتایبەت کاتێک گەدە بەتاڵە یان لەنێوان ژەمەکاندا)
- ئازارێک کە بە خواردنی ژەمێک یان دەرمانی دژەترشەڵۆک بۆ ماوەیەکی کاتی هێوردەبێتەوە
- هەستکردن بە تێربوونی خێرا لە خواردن
- باکردنی سک
لە چ تەمەنێکدا زیاتر برینی دوانزدە گرێ ڕوودەدات؟
برینی دوانزدەگرێ دەکرێت لە هەر تەمەنێکدا سەر هەڵبدات، بەڵام زیاتر لە تەمەنی گەنجی و ناوەڕاستدا (نێوان 30 بۆ 50 ساڵی) باوترە، بەتایبەت بەهۆی زیادبوونی تووشبوون بە گرفتی بەکتریای گەدە یان بەکارهێنانی زۆری دەرمانە ئازارشکێنەکان.
سەروەر سالار
3 کاتژمێر پێش ئێستا