دادگای سەربازیی لوبنان فەزڵ شاکری ئازاد کرد
پاش تێپەڕینی چەندین مانگ بەسەر زیندانیکردن و زنجیرەیەک لە دانیشتنەکانی دادگا، لە کۆتاییدا دادگای سەربازیی لوبنان فەزڵ شاکری ئازاد کرد.
ئازادکراوە بەڵام ناتوانێت گەشت بکات
بەگوێرەی زانیارییەکان، فەزڵ شاکر، گۆرانیبێژی پێشووی لوبنان و ئەندامی پێشووی یەکێک لە گرووپە توندڕەوەکانی لوبنان، بە کەفالەتی پارە لە زیندان ئازاد کراوە، بەڵام دادگا قەدەغەی گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵاتەکە بەسەردا سەپاندووە و هێشتا بڕیاری کۆتایی لە چەند دۆسیەیەکیدا نەدراون.

باری تەندروستی تێکچووە
ئازادکردنەکەی فەزڵ شاکر لە دووری چاوی میدیاکانی وڵاتەکە ڕوویداوە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئازادکردنیشی، دەگەڕێتەوە بۆ تێکچوونی باری تەندروستی، کە ماوەیەک لە نەخۆشخانەی سەربازیی ماوەتەوە.
دادگا بڕیاری کۆتایی نەداوە
تاوەکو ئێستا، دادگای باڵای لوبنان بەردەوامە بە پێداچوونەوە و وەرگرتنی گوتەی شایەتحاڵەکان لەو دۆسیانەی فەزڵ شاکر ناوی تیایاندا هاتووە و تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە تاوانباریی ئەم کەسایەتییە لوبنانیە بسەلمێنێت.

چیرۆکی فەزڵ شاکر چییە؟
فەزڵ شاکر ساڵی 1969 لە باوکێکی لوبنانی و دایکێکی فەڵەستینی لەدایکبووە، لە دیارترین گۆرانیبێژەکانی جیهانی عەرەبی بوو، زۆربەی کارە هونەرییەکانی ڕۆمانتیک بوون، ساڵی 2012 بەتەواوەتی بڕیاری دەستبەرداربوونی لە کاری هونەریی دا و چووە ڕیزی کۆمەڵەی چەکداریی شێخ ئەحمەد ئەلئەیسەر، کە چەندین جار بەرەنگاری سوپای وڵاتەکە بوونەتەوە و تاوەکو کۆتایی ساڵی ڕابردوو، شوێنی مانەوەی بە نهێنی مابووەوە.

1 کاتژمێر پێش ئێستا