نهێنی بەهێزی و خێرایی هالاند ئەمەیە

مەستان حوسامەدین 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئاستێكی بەرز پێشکەش دەکات و سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.

لەم بارەیەوە هەمووان دەیانەوێت بزانن نهێنی جەستە پتەو و بەهێزەکەی هالاند چییە، کە لەگەڵیشیدا خێرایە.

6000 کالۆری لە ڕۆژێکدا

ئێرلینگ هالاندی گۆڵکاری نەرویج، ڕۆژانە نزیکەی 6000 کالۆری لە ڕێگەی شەش ژەمە خواردنەوە وەردەگرێت بۆ ئەوەی وزەی پێویست بۆ جەستەی دابین بکات.

پێکهاتەی سیستەمی خۆراکی هالاند بریتین لە، مریشک، گۆشتی سوور ، ماسی، هێلکە، مەعکەرۆنی، سەوزەوات، گۆشتی ئەندامەکانی ناوەوەی ئاژەڵ (وەک جگەر)، شیر و هەنگوین، بەڵام هالاند بە تەواوی دوورەپەرێزە لە شیرینی و خواردنە خێراکان، زۆربەی کاتیش تەنیا ئاو دەخواتەوە.

جۆشوا کینگ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی نەرویج، سەبارەت بەو ئارەزووە زۆرەی هالاند بۆ خواردن دەڵێت: "هەرگیز کەسێکم نەبینیوە هێندەی هالاند نان بخوات، ئەو وەک ورچ نان دەخوات."

مەستان حوسامەدین

3 کاتژمێر پێش ئێستا