نەوەی نوێ: لەگەڵ هیچ لایەنێک کۆنابینەوە ئەگەر دەستبەرداری پۆستە باڵاکان نەبن
هیمداد شاهین، گوتەبێژی جوڵانەوەى نەوەی نوێ ڕایگەیاند، نەوەی نوێ کۆبوونەوە لەگەڵ هیچ لایەنێک ناکات، ئەگەر دەستبەرداری پۆستە باڵاکانی هەرێمى کوردستان نەبن.
کۆبوونەوە لە ئارادایە؟
هیمداد شاهین، جەختى لەوەشکردەوە، هیچ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنەکانى هەرێمى کوردستان لەئارادا نییە.
یەکگرتوو: لەڕۆژانى داهاتوو کۆبوونەوەى لایەنەکان دەکرێت
ئەوە لە کاتێکدایە، سەڵاحەدین بابەکر، گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەی ئەو لایەنانەی فراکسیۆنیان لە پەرلەمانی کوردستان هەیە ئەنجام دەدرێت، و وا بڕیاریشە یەکێتی و پارتی تێیدا بەشدار بن، ئەمەش بە مەبەستی زەمینەسازیی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت.
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024 ئەنجامدرا، بەڵام یەکەم کۆبوونەوەی فەرمیی یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم تاوەکو 7ـی کانوونی دووەمی 2025 دواکەوت، سەرەڕای ئەنجامدانی 20 کۆبوونەوە، لایەنەکان تەنیا توانیویانە ڕەشنووسی دیدگایەکی هاوبەش بۆ شێوازی حکومڕانی بنووسنەوە و لەسەر پرسی دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتوونەتە بنبەست.
2 کاتژمێر پێش ئێستا