زانیاریی کەناڵ8: خوێندکارانى قۆناغى 12 قەرەبوو ناکرێنەوە

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەنگۆی بەخشینی 10 نمرەی قەرەبوو بە خوێندکارانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی لە وانەکانی زیندەوەرزانی، عەرەبی و کیمیا بە توندی ڕەت دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە.

ڕەتکردنەوەی دەنگۆی پێدانی نمرە

ئەگەرچی ئەمڕۆ باس لە قەرەبووکردنەوەی خوێندکارانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی دەکرێت گوایە بڕی دە نمرەیان پێدەدرێت، بەڵام سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پەروەردە دەنگۆکەی ڕەتکردەوە.

ڕاستیی زانیارییەکانی وەزارەت

کەناڵ8 لە سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی پەروەردەوە زانیاریی ئەوەی دەستکەوت، هیچ بڕیارێک بۆ پێدانی نمرە بەشێوەی قەرەبوو بە خوێندکارانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی لە ئارادا نییە.

ڕوونکرانەوە لەبارەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان

سەرچاوە باڵاکەی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی بڵاوکردنەوەی پرسیارەکان و نمرەی خوێندکاران گوتیشی "لە کاتی تاقیکردنەوەکان وەزارەت پرسیار و وەڵامی دروستی بڵاوکردووەتەوە و هەر بڕیارێک پێویست بووبێت دراوە و خوێندکار هەبووە توانیویەتی کۆنمرەی 100 بەدەستبهێنێت، هەربۆیە پێدانی نمرە بەکۆمەڵ بە خوێندکارانی قۆناغی 12 ئەسڵ و ئەساسی نییە".

شێوازی بڵاوبوونەوەی دەنگۆکە لە میدیاکاندا

ئەمڕۆ لە بەشێک لە میدیاکان وابڵاوکرایەوە، وەزارەتی پەروەردە 10 نمرە قەرەبوو دەبەخشێتە خوێندکارانی قۆناغی 12 بەم شێوەیە، بۆ وانەی زیندەوەرزانی چوار نمرە، بۆ وانەی عەرەبی چوار نمرە و بۆ وانەی کیمیا دوو نمرە.

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا