ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو داوای گرەنتیی دەریاوانیی گەرووی هوورمز لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
ئەنجوومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداو داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات هەڵوێستێکی تووند بۆ گرەنتیکردنی ئازادیی دەریاوانی لە گەرووی هوورمز بنوێنێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان، وایکرد ئەمریکا چەندین ناوچە لە ناوخۆی ئێران بۆردومان بکات.
هەڕەشەکان بۆ سەر کەرتی وزە
ئەنجوومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداو لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییەکان ڕایگەیاند، ئەو هێرشانە بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هوورمز، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی وزە و بازرگانیی جیهانی.
بەرپرسیارێتیی ڕووداوەکان
ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو، ئێران بە بەرپرسیاری ڕووداوەکان ناودەبات و داوا دەکات، "دەستبەجێ و بەبێ هیچ مەرجێک سەرجەم کارە دوژمنکارییەکانی ڕابگرێت".
وەڵامدانەوەی سەربازیی ئەمریکا
ئەم ڕاگەیەندراوەی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو دوای ئەوە دێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئێران هێرشی کردە سەر 3 کەشتیی بارهەڵگری بازرگانی و لە کاردانەوەی ئەو هێرشەدا، ئەمریکا شەوی ڕابردوو هێرشی کردە سەر چەندین ناوچەی ئێران.
1 کاتژمێر پێش ئێستا