میدیای ئێران: ئەمریکا چەند شوێنێکى ئێرانى بۆردوومان کرد؛ "ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە هێرشی کردبێتە سەر ئێران"
میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە کە ئەمریکا چەند شوێنێکی لە شارەکانی بوشەهر، کونارک و بەندەرعەباس بۆردومان کردووە و دەنگی چەندین تەقینەوە بیستراوە، لە بەرامبەردا بەرپرسێکی ئەمریکی ئەو هێرشانە ڕەت دەکاتەوە و پارێزگاری بوشەهریش دەڵێت، بەدواداچوون بۆ هۆکاری تەقینەوەکان دەکەن.
دەنگی تەقینەوەکان لە بوشەهر و جغادک
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، ئەمریکا چەند شوێنێکی ئێرانی بۆردوومان کرد لە شارەکانی بوشەهر و جغادک دەنگی 6 تەقینەوە بیستراون.
ناوچە جیاوازەکانی دیکەی هێرشەکە
هەروەها بە گوێرەی میدیای ئێران، لە شاری کونارک دەنگی 3 تەقینەوە و لە بەندەرعەباسیش دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
هەڵوێستی فەرمیی سوپای ئەمریکا
هاوکات سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا ئێستا هیچ هێرشێک ناکاتە سەر ئێران.
لێکۆڵینەوەکانی ناوخۆی ئێران
پارێزگاری بوشەهر لەبارەی دەنگی تەقینەوەکانەوە گوتی، بەدواداچوون بۆ هۆکاری تەقینەوەکانی بوشەهر و چوغادک دەکەین و گوتیشی، بەدواداچوون دەکەین بزانین هۆکاری تەقینەوەکان بەرگریی ئاسمانی بووە یان مووشەکی دوژمنکارانە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا