وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە فەرمی چوار وڵاتی لە لیستی سپۆنسەرانی تیرۆردا هێشتووەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە فەرمی چوار وڵاتی لە لیستی سپۆنسەرانی تیرۆردا هێشتووەتەوە کە بریتین لە سووریا، کوبا، ئێران و کۆریای باکوور، هاوکات دەسەڵاتی جێبەجێکاری ئەو وڵاتە کۆنگرێسی ئاگادارکردووەتەوە تاوەکو بە فەرمی سووریا لەو لیستە ڕەشە لابدات.
دۆخی یاساییی سووریا لە لیستەکەدا
سووریا: یەکەمجار بە فەرمیی سووریا لە ساڵی 1979 خرایە لیستەکەی ئەمریکاوە، ڕۆژی 8ـی تەممووزی ئەمساڵ، دەسەڵاتی جێبەجێکاری ئەمریکا بە فەرمی کۆنگرێسی ئاگادارکردەوە بۆ لابردنی سووریا لەو لیستە.
مێژووی دانانی ناوی کوبا لە لیستەکەدا
کوبا: بۆ یەکەمجار کوبا ساڵی 1982 خرایە ئەو لیستەوە، ساڵی 2015 لە لیستەکە لابرا و لە کانوونی دووەمی 2021 دووبارە خرایەوە لیستەکەوە.
سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران
ئێران: لە کانوونی دووەمی ساڵی 1984 بۆ یەکەمجار لە لیستی سپۆنسەری تیرۆردا دەستنیشانکرا و تاوەکو ئێستاش لەو لیستەدایە.
پێگەی کۆریای باکوور لای واشنتن
کۆریای باکوور: بۆ یەکەمجار ساڵی 1988 خرایە لیستەکەوە، ساڵی 2008 لە لیستەکە لابرا، دیسان لە تشرینی دووەمی 2017 خراوەتەوە لیستی سپۆنسەرانی تیرۆرەوە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا