گرژییەکانی واشنتن و تاران؛ نرخی نەوتی خاوی لە بازاڕەکانی جیهاندا  ناجێگیر کردووە

ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا ناجێگیرە
نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا ناجێگیرە

دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە بارهەڵگرەکان و وەڵامدانەوە سەربازییەکەی ئەمریکا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ نزیکەی 80 دۆلار بەرز بووەوە، بەڵام ئێوارەی پێنجشەممە بازاڕی وزە تاڕادەیەک جێگیربوونی بەخۆیەوە بینی و نرخی نەوت ڕووی لە نزمبوونەوە کردەوە.

کاریگەریی ڕێککەوتنەکان لەسەر بازاڕ

دوای لێکتێگەیشتنەکەی ئەمریکا و ئێران، بازاڕی وزە تاڕادەیەک جێگیری بەخۆیەوە بینی، بەڵام دووبارەبوونەوەی هێرشەکان، جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاوی بەرزکردەوە.

نرخی نەوت پێش گرژییەکان

ڕۆژی 6ی ئەم مانگە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار بوو، هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساس بە 63 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.

ڕووداوەکانی گەرووی هوورمز

بەڵام دوای ئەوەی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، ئێران هێرشی کردە سەر سێ کەشتیی بارهەڵگر لە گەرووی هوورمز و دواتر وەڵامدانەوەی ئەمریکا و هێرشکردنە سەر چەند شارێکی ئێران، جارێکی دیکە بازاڕی وزە ناجێگیری بەخۆییەوە بینی.

بۆردومانەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران

شەوی ڕابردوو ئەمریکا هێرشیکردە سەر چەند ناوچەیەکی ئێران، ئەمەش بووە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان.

بەرزبوونەوەی نرخەکان

دوای هێرشەکان، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ نزیکەی 80 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە 74.50 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.

دابەزینی دووبارەی نرخەکان

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاو ڕووی لە نزمبوونەوە کرد، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 75 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس بە 71 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئارام یوسف

3 کاتژمێر پێش ئێستا