وەزیری ناوخۆی سووریا: ئەو شانە تیرۆریستییەی تەقینەوەکانی دیمەشقی ئەنجامدا دەستگیرکرا

ئارام یوسف 3 کاتژمێر پێش ئێستا
هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە شوێنی یەکێک لە تەقینەوەکانی دیمەشق. فۆتۆ: AFP
هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە شوێنی یەکێک لە تەقینەوەکانی دیمەشق. فۆتۆ: AFP

وەزیری ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان ئەو شانەیەیان دەستگیرکردووە کە بەرپرس بوون لە تەقینەوەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی نزیک هۆتێلی حەوانەوەی ئیمانوێل ماکرۆن لە دیمەشق، کە بەهۆیانەوە 18 کەس برینداربوون، لەنێویاندا جێگری وەزیری گەشتوگوزاری ئەو وڵاتە هەیە.

ئاشکراکردنی ناسنامەی دەستگیرکراوان

وەزیری ناوخۆی سووریا، ئەنەس خەتاب لەبارەی ناسنامەی دەستگیرکراوەکانەوە ڕاشیگەیاند، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، ناسنامەی ئەندامانی شانەکە، ڕۆڵیان و پەیوەندییەکانیان بۆ ڕایگشتی ئاشکرا دەکەین.

شوێن و کاتی تەقینەوەکان

ڕۆژی 7ـی ئەم مانگە، دوو بۆمبی چێندراو لە دوو کاتی جیاوازدا لە نزیک ئەو هۆتێلەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لێی دەمایەوە تەقینەوە.

ئاماری فەرمیی بریندارەکان

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی سووریا، بەهۆی تەقینەوەکانەوە 18 کەس برینداربوون، کە یەکێکیان جێگری وەزیری گەشتوگوزار بوو.

ئارام یوسف

3 کاتژمێر پێش ئێستا