سوپای ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە ئێران کۆنتڕۆڵی گەرووی هوورمزی کردبێت

دانیار فاروق 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سوپای ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە ئێران کۆنتڕۆڵی گەرووی هوورمزی بەدەستەوە بێت و دەڵێت، ئەوە تەنیا بانگەشەی تارانە.

مەرجى ئێران بۆ تێپەڕین

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، میدیاکانی حکومەتی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکەن تێپەڕین بە گەرووی هوورمزدا تەنیا لەو ڕێرەوە دەبێت کە ئێران دیاریکردووە.

گەرووى هوورمز کۆنتڕۆڵ کراوە؟

سێنتکۆم دەشڵێت، ئێران کۆنتڕۆڵی گەرووی هوورمزی نەکردووە و هێزەکانی ئەمریکا لە سەرەتای مانگی پێنجەوە ئاسانکارییان بۆ تێپەڕینی زیاتر لە 800 کەشتیی بازرگانی و 380 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو کردووە لە ڕێگەی ئەو گەرووە نێودەوڵەتییە زیندووەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێکە گرژییەکان لەسەر گەرووی هوورمز هەڵکشاون، هێزەکانی ئێران ژمارەیەک کەشتییان کردە ئامانج کە دەیانەویست لە گەرووەکەوە تێپەڕبن دواتر ئەمریکا بە وەشاندنی ژمارەیەک گورزی سەربازی وەڵامی تارانی دایەوە.

دانیار فاروق

3 کاتژمێر پێش ئێستا