بەرگرى شارستانى عێراق هۆشدارى لە شەپۆلێکى گەرماى بەهێز دەدات؛ پلەکانى گەرما دەگاتە 55 پلە
بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى عێراق هۆشداریی لە گەیشتنى شەپۆلێکى گەرماى بەهێز بۆ عێراق دەدات و دەڵێت" لە هەندێک پارێزگا پلەکانى گەرما بەرزدەبێتەوە بۆ 55 پلەى سلیزى و داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە کاتژمێر 10ـى بەیانى تاوەکو 3ـى پاشنیوەڕۆ نەچنە بەر تیشکى خۆر بە شێوەیەکى ڕاستەوخۆ.
هۆشدارى دەدرێتە هاوڵاتییان
لە ڕاگەیێندراوى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى عێراقیش هاتووە، هۆشدارى دەدەنە هاوڵاتییان بە گەیشتنى شەپۆلێکى گەرما لە چەند ڕۆژى داهاتوو، کە پلەکانى گەرما لە زۆربەى ناوچەکان بەرز دەبێتەوە و لە نێوان 47 بۆ 55 پلەى سلیزى دەبێت.
لە 10ـى بەیانى تاکو 3ـى پاشنیوەڕۆ مەچنە بەر خۆر
بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانى، داوا لە هاوڵاتیان دەکات ڕۆژانە خۆیان لە تیشکى ڕاستەوخۆى خۆر بپارێزن لە کاتژمێر 10ـى بەیانى تاوەکو 3ـى پاشنیوەرۆ، هاوکات داوا لە شۆفێران دەکات عەتر، موعەتەر، چەرخ، کۆمپیوتەر، مۆبایل، لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان جێنەهێڵن و لە کاتى وەستان لەبەردەم تیشکى خۆر با بەشێکى کەمى جامى ئۆتۆمبیلەکانیان کراوەبێت.
پەیام بۆ شۆفێران
هەر لە داواکارییەکانى بەرگرى شارستانى عێراق بۆ شۆفێران هاتووە، تانکى ئۆتۆمبێل پڕنەکرێت لە سوتەمەنى و لەکاتەکانى ئێوارە و شەو سوتەمەنى بکەنە ئۆتۆمبێلەکانیان، گەشتەکانیان بخەنە بەیانیان زوو زۆر فشار لە ئۆتۆمبێل نەکەن لەکاتى گەشتەکانیان بۆئەوەى دووربن لە ڕووداوى گڕگرتنى ئۆتۆمبێل.
دووپشک و مار دێنە دەرەوە
بەرگرى شارستانى هۆشدارییەکى دیکە دەدات و دەڵێت، بەهۆى بەرزى پلەى گەرماوە دووپشک و مار لە کونەکانیان دێنە دەرەوە و ڕەنگە ڕوو لە باخ و کشتوکاڵ و ماڵى هاوڵاتییان بکەن بەتایبەت ئەو جێگەیانەى فێنکن.
پلەکانى گەرماى پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ هەینى
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
پلەکانى گەرماى پێشبینیکراو بۆ سبەى شەممە
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
2 کاتژمێر پێش ئێستا