ئێران لە شەوێکدا نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆمپانیایەکی جیهانی تایبەت بە چاودێریی هەناردەی نەوت لە وڵاتانی جیهان، ڕایگەیاند، سەرەڕای پێشبینیەکانی گەڕانەوەی سزاکانی سەری، تاران شەوانە لایەنیکەم 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە.

داتاکانى کۆمپانیاى تانکەر تراکەرز

ئاژانسە فەرمییەکانی ئێران بە پشتبەستن بە کۆمپانیای "تانکەر تراکەرز" کە کۆمپانیاییەکی تایبەتە بە بەداواداچوون و چاودێریی هەناردەی نەوت و جووڵەی کەشتییە نەوتییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان، بڵاویانکردووەتەوە، لەم ماوەیەدا ئێران شەوانە لانیکەم 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.

بۆ کوێ هەناردەکراوە؟

ئاژانسەکە باسی لەوە نەکردووە، ئێران نەوتەکەى بۆ کوێ هەناردە کردووە و کێ لێی کڕیوە.

بەرهەمهێنانى 3 ملیۆن بەرمیل

بە گوێرەی وەزارەتی وزەی ئێرانیش، ئێستا ڕۆژانە نزیکەی 3 ملیۆن بەرمیل نەوت لە وڵاتەکە بەرهەمدێت.

بەگوێرەى ڕێککەوتنەکە

لە دەقی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێراندا هاتووە، ئەمریکا بەڵێن دەدات، هەموو سزاکانی سەر ئێران هەڵبوەشێنێتەوە و ڕێگە بە هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران بدات. بەڵام دوای دەستپکردنەوەی گرژییەکان لەسەر هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هوورمز، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران لەگەڵ ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند، لەپاڵ جێبەجێنەکردنی هەندێک لە خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتەنەکە، ئەمریکا بڕیاری گەڕانەوە سزاکانی سەر نەوتی ئێرانى داوەتەوە.

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا