پەرلەمانی ئەورووپا سوپای تورکیا بە دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی قوبرس تۆمەتبار دەکات
پەرلەمانی ئەورووپا، سوپای تورکیا بە دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی بەشە یۆنانییەکەی قوبرس تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، پێویستە سوپای تورکیا بەشە تورکییەکەی قوبرس بەجێبهێڵێت، تورکیاش ئەو بڕیارانە ڕەتدەکاتەوە و بە بێ بەها و بێ بنەما ناویاندەبات.
پەرلەمانى ئەورووپا دژى تورکیا دەوەستێتەوە
پەرلەمانی ئەورووپا کە دەسەڵاتی یاسادانی یەکێتی ئەورووپایە، بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە بڕیارێکی دژی بوونی تورکیا لە قوبرس پەسەندکرد و تیایدا هاتووە؛ سوپای تورکیا ساڵی 1974 کاتێک هێرشی کردووەتە سەر قوبرس، دەستدرێژیی کردووەتە سەر منداڵ و ژنانی بەشە یۆنانییەکەی قوبرس.
دەبێت تورکیا قوبڕس جێبێڵێت و قەرەبووى یۆنان بکاتەوە
پەرلەمانی تورکیا جگە لەوەی داوای لە سوپای تورکیا کردووە، قوبرس بەجێبهێڵێت، هاوکات بڕیاری لەسەر ئەوەش داوە، پێویستە ئەنقەرە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی ساڵی 1974 بکاتەوە.
تورکیا بەرگرى لە ئۆپراسیۆنەکەى دەکات
تورکیا ئۆپراسیۆنەکەی ئەو کاتە بە هەنگاوێکی پێویست بۆ پاراستنی خەڵکی بەشە تورکییەکەی قوبرس ناودەبات و نەتەوەیەکگرتووەکانیش بە "داگیرکاری" ناوی دەبات.
وەڵامى تورکیا بۆ پەرلەمانى ئەورووپا
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، دەستبەجێ وەڵامی پەرلەمانی ئەورووپای دایەوە و بڕیارەکانی بە لانگرانە، بێ بەها و بێ بنەما ناوبرد. هاوکات پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا بە کەوتنە ژێر کاریگەریی هەندێک لایەن ناودەبات و دەڵێت، بڕیارەکان تۆمەتن و دوورن لە ڕاستییەوە.
قوبرس هاتە دەنگ
بەشە تورکییەکەی قوبرسیش کە تەنیا لەلایەن تورکیاوە دان بە سەربەخۆییەکەیدا نراوە، بڕیارەکانی پەرلەمانی ئەورووپا ڕەتدەکاتەوە و بە توندی سەرکۆنەی کردووە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا