زریانی باڤی بەرەو کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا بەڕێوەیە
زریانی باڤی بە ژاپۆن و تایواندا تێدەپەڕێت و بەرەو کەنراوەکانی چین دەچێت، بەهۆی زریانەکەوە کە خێراییەکەی دەگاتە 180 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێدا، خوێندن لە چەند ناوچەیەکی فلیپین ڕاگیراوە.
زریانى باڤى بەخێراییەکى زۆر بەرەو کوێ دەڕوات؟
وەک لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت، زریانی باڤی بە خێراییەکی زۆر بەرەو کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا بەڕێوەیە، زریانەکە بەسەر چەند دوورگەیەکی دوورەدەستی ژاپۆن و پاشان بە باکووری تایواندا تێدەپەڕێت. زریانەکە کە خێراییەکەی 180 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، ڕۆژی شەممە دەگاتە کەناراوەکانی ویلایەتەکانی فۆجیان و ژێجیانگی چین.
زریانەکە بایەکى تووندى بردبووە ئەمریکا
زریانەکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بایەکی توندی بردبووە بەشێک لە ئەمریکا. لەگەڵ ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە کەمبوونەوەی پلەی زریانەکە ڕاگەیێندرا، بەڵام بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی کەشناسیی تایوان، زریانەکە هێشتا بە توندیی بەردەوامە.
دەوام لە فیلیپین ڕاگیرا
لەگەڵ تێپەڕبوونی زریانەکە بە لای ڕۆژهەڵاتی دوورگەی لوزۆنی فلیپین، دەوام لە قوتابخانەکانی چەندین شار و شارۆچکەی فلیپین ڕاگیرا و ڕێگری لە کەشتییەکانیش کرا، لە بەندەرەکانی باکووری ئەو وڵاتەوە جوڵە بکەن.
خێراییەکەى گەیشتە 290 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
ئاژانسی ناسا دەڵێت، هەفتەی ڕابردوو زریانی باڤی گەیشتە ئەوپەڕی توندی و هێزی خۆی و خێراییەکەی گەیشتە 290 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەوەش بارانی بەخوڕی بەدوای خۆیدا هێنا.
2 کاتژمێر پێش ئێستا