جۆزیف عەون: دەمانەوێت ئەمریکا گرنگی بە دۆسیەی لوبنان بدات
جۆزیف عەون، سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند، دەیانەوێت دۆسیەی وڵاتەکەیان لەسەر مێزی گرنگی پێدانی ئەمریکا بێت و پێگەی خۆی بەهێز بکات.
فریادڕەسى لوبنان ئەمریکایە بۆ فشار لەسەر ئیسرائیل
عەون لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، ئەمریکا تاکە لایەنە بتوانێت فشار لە ئێسرائیل بکات زاحییەی باشووری بەیروت نەکاتە ئامانج و داگیرکاریی فراوانتر نەکات لە باشوورەوە، بۆیە لوبنان پێویستی بە پشتیوانیی ئەمریکایە بۆ گەڕانەوەی تەواوی خاکەکەی.
سەروەرى لوبنان جێگەى سازش نییە
عەون جەختیلەوە کردەوە، سەروەریی لوبنان جێگەی هیچ سازش و هەوڵدانێک نییە، دەوڵەت دەیەوێت تەواوی خاکەکەی بگەڕێتەوە ژێر دەسەڵاتی سوپا و دامەزراوە شەرعییەکان، ئەوەی داوای دەکەین مافێکی سروشتییە.
دانوستان بەباش زانراوە
سەرۆکی لوبنان باسیلەوەشکرد، وڵاتەکەی لە دۆخێکدا نەبووە بەهۆی فراوانبوونی جەنگ و ناوچە داگیرکراوەکان بژاردەی زیاتر بسەپێنێت، بۆیە دانوستانی ڕاستەوخۆ باشترین چارەسەر بوو بۆ کورتکردنەوەی کاتیی داگیرکارییەکان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان.
سەروەرى لوبنان و بڕیارەکان لەبارەیەوە
عەون گوتیشی، دەوڵەت بەرپرسیاری هەموو بستێک خاکی لوبنان و هاوڵاتییەکانیەتى، پێویستە بڕیارەکانی لوبنان لەناو دامەزراوە شەرعییەکانەوە بدریت و هیچ لایەنێک بۆی نییە بەناوی لوبنانەوە دانوستان بکات.
کۆبوونەوەى عەون و نەتانیاهوو لە کۆشکى سپى
سەرۆکی لوبنان بە دووری دەزانێت لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە، بەڵام جەختی لەوەکردەوە، نووسینگەی سەرۆکایەتیی لوبنان بۆ هەمووان کراوەیە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا