لە ئیسپانیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 19 کەسیش بێسەروشوێنن

شێوە عومەر 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرپرسانی ئیسپانیا ڕایانگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان لە گوندێکی باشووری وڵاتەکە، لانیکەم 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 19 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.

خەڵک لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان سووتاون

میدیای ناوخۆیی وڵاتەکە بڵاوی کردووەتەوە، تەرمی چەندین قوربانیی ئاگرەکەی شارۆچکەی لۆس گالاردۆس، لە ناو ئۆتۆمبێلی سووتاودا دۆزراونەتەوە.

قوربانییەکان گەشتیار بوون

بە گوێرەى ڕاگەیێندراوی دەزگا فریاگوزارییەکانیش، زۆربەی قوربانییەکان گەشتیاری بیانی بوون کە بۆ گەشت سەردانی ناوچەکەیان کردووە و پڕۆسەی ناسینەوەی ناسنامەکانیان هێشتا بەردەوامە.

کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە زەحمەتە

هاوکات نزیکەی 400 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و هێزی سەربازیی، سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

هۆکارى ئاگرەکە

هەرچەندە تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە، بەڵام شایەتحاڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن، پێدەچێت کەوتنی تەلێکی کارەبا و گڕگرتنی پوش و پاوان، هۆکاری سەرەکیی دروستبوونی ئاگرەکە بووبێت.

ڕووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە و بەرزیی پلەکانى گەرما

ئەم ڕووداوە هاوکاتە لەگەڵ شەپۆلێکی توندی گەرما کە ئیسپانیا و فەڕەنسای گرتووەتەوە، پلەکانی گەرما گەیشتوونەتە 40 پلەی سیلیزی و بووەتە هۆی سەرهەڵدانی چەندین ئاگری دیکە لە دارستانەکانی هەردوو وڵاتدا.

شێوە عومەر

2 کاتژمێر پێش ئێستا