لە سنووری تورکیا و بولگاریا دەستبەسەر زیاتر لە تۆنێک ماددەی هۆشبەردا گیرا

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
سنوورى نێوان تورکیا و بولگارییا
سنوورى نێوان تورکیا و بولگارییا

لە دوو ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا، لە سنووری تورکیا و بولگاریا، دەستبەسەر تۆنێک و 153 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا.

526 کیلۆ ماددەى هۆشبەر بارکراوە

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە دەروازەی سنووریی کاپیکولە لە نزیک سنووری بولگاریا، دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکدا گرتووە، کە 526 کیلۆ ماددەی هۆشبەری تێدا بووە.

627 کیلۆگرامى دیکە

وەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە هەمان دەروازەی سنووریدا دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکی دیکەدا گرتووە، کە 627 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری تێدا حەشاردراوە.

لە 6 مانگدا 400 ئۆپراسیۆن

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانیی تورکیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 407 ئۆپەراسیۆن لە دەروازە سنوورییەکان کراوە و بەهۆیانەوە، دەست بەسەر 37 تۆن و نیو ماددەی هۆشبەر و دەیان ملیۆن حەبی هۆشبەردا گیراوە.

لە ماوەى 2 ساڵ 100 هەزار کەس دەستگیرکراون

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە دوو ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە 100 هەزار کەس لەسەر دۆسییەی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون و لەو ژمارە، 43 هەزار و 524 کەسیان خراونەتە زیندان.

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا