داوا لە مێتا دەکرێت دیزاینی فەیسبووک و ئینستاگرام بگۆڕێت
یەکێتی ئەورووپا، کۆمپانیای مێتای ئاگادار کردووەتەوە، دەبێت دیزاینی فەیسبووک و ئینستاگرام بگۆڕێت، بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای دارایی گەورە دەبێتەوە.
بەمەبەستى پاراستنى منداڵان
یەکێتی ئەورووپا، لە چەند مانگی ڕابردوودا، هەوڵەکانی بۆ ناچارکردنی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆجیا چڕکردووەتەوە، تاوەکو بە شێوەیەکی باشتر بەکارهێنەران لەسەر ئینتەرنێت بپارێزن، بەتایبەتی منداڵان.
مێتا تۆمەتبارکراوە
ئێستا برۆکسل مێتا تۆمەتبار دەکات بەوەی نەیتوانیوە بەکارهێنەرە ئەورووپییەکانی بپارێزێت.
نیگەرانییەکانى ئەورووپا چین؟
ئەو تایبەتمەندییانەی یەکێتی ئەورووپای نیگەران کردووە و داوای لابردنیان دەکات، هاوکات بە ئالوودەکەر ناویان دەبات بریتین لە: گەڕانی بێ کۆتا، فێدی تایبەتمەندکراو بۆ بەکارهێنەر و لێدانی ئۆتۆماتیکی ڤیدیۆکان، لە پلاتفۆڕمەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام.
مەرجەکانیان چیە؟
هێنا ڤێرکەنێن، بەرپرسی تەکنەلۆجیای یەکێتی ئەورووپا، لە ڕاگەیێندراوێکدا گوتی: "پاراستنی تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی ئەورووپییەکان دەبێت لە پێشینەی کارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێت".
مێتا نیگەرانە بەڵام...
مێتا ڕایگەیاندووە، لەگەڵ دەرەنجامەکاندا هاوڕا نییە، بەڵام بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیی بونیادنەرانە لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا.
ئەگەر دەرکەوێت مێتا تۆمەتبارە
ئەگەر بۆچوونەکانی بەرپرسەکە لەسەر مێتا پشتڕاست بکرێنەوە، یەکێتی ئەورووپا دەتوانێت سزای دارایی تاوەکو ڕادەی 6%ـى کۆی داهاتی ساڵانەی جیهانیی کۆمپانیاکە بسەپێنێت.
2 کاتژمێر پێش ئێستا