سەرۆککۆماری ئێران: سوپاسی حکومەت و گەلی عێراق دەکەم
سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکدا، سوپاسی حکومەت و گەلی عێراق دەکات بۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمەکانی ماڵئاوایی لە تەرمی خامنەیی و هیواشی خواست پەیوەندیییەکانی نێوان هەردوو وڵات قووڵتر و بەهێزتر بێت.
پەیامەکەى پزیشکیان لە ئێکس
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "سوپاسی سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسان و گەلى گەورەی عێراقی دۆست و برامان دەکەم، بۆ میواندارییان لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی ڕابەری شەهیدمان".
Gratitude to the Government and People of Iraq for Hosting the Funeral Ceremonies of the Martyred Leader.@AliFalihAlzaidy @nizarAmede pic.twitter.com/5YsW3ZJZMU
— Masoud Pezeshkian (@drpezeshkian) July 10, 2026
نیشاندانى کەرامەتى ئیسلامى و عەرەبى
پزیشکیان دەشڵێت، ئەو ڕێوڕەسمە شکۆیە نیشانە و پیشاندانی کەرامەتی ئیسلامی و عەرەبی بوو و خامنەیی هەمیشە جەختی لە بەهێزبوونی برایەتی نێوان گەلی عێراق و ئێران کردووەتەوە.
ئێران هەرگیز لەبیرى ناکات
سەرۆککۆماری ئێران دەشڵێت، خەڵکی ئێران هەرگیز ئەو دیمەن و سات و دڵسۆزییەی عێراقییەکان لە یاد ناکات.
پتەوکردنى پەیوەندییەکان
لە کۆتایی پەیامەکەیدا پزیشکیان نووسیویەتی، هیواخوازە لەسەر بنەمای پەیوەندی قوڵی برایەتی و فەرهەنگی و ئایینی، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات قوڵتر و بەهێزتر بێت.
هێنانى تەرمى خامنەیی بۆ عێراق
7ـی تەمموز تەرمی خامنەیی بە یاوەریی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمار و عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوە و ئيسماعيل قائانى، فەرماندەى فەیلەقى قودسى ئێران، گەیشتە فڕۆکەخانەى نەجەف و لە نەجەف و کەربەلا زیاتر لە 10 ملیۆن کەس بەشدارییان لە ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی لە تەرمى خامنەیی کرد.
بە خاکسپاردنى تەرممى خامنەیی لە مەشهەد
پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 9ـی تەمموز لە فڕۆکەخانەی نەجەفەوە تەرمەکە بەرەو شاری مەشهەد بەڕێکەوت، لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا لە شارەکە بە خاکسپێردرا.
2 کاتژمێر پێش ئێستا