هالاند و ئێمباپێ ڕکابەریی مێسی دەکەن
یارییەکانی مۆندیال وا گەیشتە قۆناغی پێشکۆتایی و ڕکابەریی هەڵبژاردەکان بەردەوامە لەسەر دەستبەرکردنی بلیتێکی ئەو قۆناغە.
هاوکات ڕکابەریی گەورەش هەیە لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی.
ڤایکینگەکەی نەرویج
ئێرلینگ هالاند کە بە ڤایکینگەکەی نەرویج ناسراوە، لەم مۆندیالە زیاتر درەوشایەوە و بە سەرکردەی هەڵبژاردەکەی دادەنرێت، تاوەکو ئێستا 7 گۆڵی لە مۆندیالی ئەمساڵ تۆمارکردووە.
شازادەکەی فەڕەنسا
کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسیش کەمتەرخەمی نەکردووە و لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەرزترین ئاستی پێشکەشکردووە، کە هاوکات ئێستا لە قۆناغی پێشکۆتایی مۆندیالن.
کیلیان ئێمباپێ هاوشێوەی لیۆ مێسی تاوەکو ئێستا 8 گۆڵی تۆمارکردووە.
پاشای مۆندیال
دوایین پاڵەوانی مۆندیال کە ئەرجەنتینە، بۆ ئەمجارەش یەکێکە لە بەربژێرەکان بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی.
سەرکردەی تانگۆ کە لیۆ مێسییە، تاوەکو ئێستا 8 گۆڵی تۆمارکردووە، بەتایبەت لە بەرامبەر جەزائیر تونای هاتریک تۆماربکات، لە تەمەنی 38 ساڵیدا هێشتا یەکێکە لە بەهێزترین بەربژێرەکان بۆ بردنەوەی پێڵاوی ئاڵتوونی.
4 کاتژمێر پێش ئێستا