بەرپرسێکی ئەمریکا وادەی کۆتاییهاتنی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران ئاشکرا دەکات

ئارام یوسف 4 کاتژمێر پێش ئێستا
ئاڵای ئێران و ئەمریکا
ئاڵای ئێران و ئەمریکا

بەرپرسێکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، گفتوگۆکانی نێوان تاران و واشنتن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، سەرەڕای پەرەسەندنەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەردەوامە.

پابەندبوونی واشنتن بە دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی

ئاژانسی بلۆمبێرگ لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، واشنتن تاوەکو ئێستا پابەندە بە دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران.

گفتوگۆکان گفتوگۆی هونەرین

ئەو بەرپرسە باسی لەوەکرد، ئەو گفتوگۆیانەی بەڕێوەدەچن، گفتوگۆی هونەرین، ئامانجیان گەیشتە بە ڕێککەوتنێکی ئاشتیی هەمیشەیی تاوەکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو.

چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان

ئێران و ئەمریکا هەوڵدەدەن لە ڕێگەی گفتوگۆوە، پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن، کە گرنگترینیان پرسی ئەتۆمیی تارانە.

دەستبەرداربوون لە یۆرانیۆمی پیتێنراو

ئەمریکا داوا دەکات ئێران بە تەواوەتی دەستبەرداری یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی بێت، کە نیمچە ئامادەیە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.

ئارام یوسف

4 کاتژمێر پێش ئێستا