هەولێر ڕیزەکانی بەهێزتر دەکات

هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا

یانەی وەرزشیی هەولێر بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق بە فەرمی زنجیرەیەک گرێبەستی نوێی ڕاگەیاند و پێکهاتەی تیپەکەی بە چەندین یاریزانی ناوخۆیی و دەرەکی بەهێزتر کرد. نوێکردنەوە و واژووکردنی گرێبەستەکان بەم شێوەیەن:

هێڵی بەرگری:

حەسەن ڕائید: یاریزانی هێڵی بەرگری بە فەرمی پەیوەندی بە ڕیزەکانی ئیمپراتۆرەوە کرد.

پێدرۆ هێنریکی: یاریزانی بەڕازیلی و دڵی بەرگری، بۆندی لەگەڵ یانەکە واژوو کرد.

سیگیتاس ئۆلبێرکیس: یاریزانی هێڵی بەرگریی هەڵبژاردەی لیتوانیا، بۆ وەرزی پەیوەندی بە تیپەکەوە کرد.

شوبەر عەلی: یاریزانی هێڵی بەرگری، واژووی لەسەر گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیمپراتۆر کرد.

محەمەد خالید کوفی: لە وەرزی داهاتوودا درێسی ئیمپراتۆر دەپۆشێت.

هێڵی هێرشبەری:

میۆلین ناتان فیلیسیۆ: هێرشبەری بەڕازیلی، بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر واژوو کرد.

نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانانی پێشوو:

نیاز محەمەد: بەرگریکار گرێبەستەکەى درێژ کردەوە

سەفین مەنسوور: گرێبەستەکەى بۆ یانەی هەولێر نوێکردەوە.

ئاکۆ هەولێری: مایسترۆی هێڵی ناوەڕاست، پەیمانی دڵسۆزیی بۆ یانەکە دووپات کردەوە.

هومام تاریق: ئەستێرەی دیاری یانەکە، لە ڕیزەکانی هەولێردا دەمێنێتەوە.

هەرێز جەمال

3 کاتژمێر پێش ئێستا