تیمێروڤ بە یاریزانی زاخۆ ناسێنرا

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا

یانەی زاخۆ بە فەرمی گواستنەوەى شێرزود تیمێروڤى یاریزانى وەرزى ڕابردووى یانەى هەولێرى بۆ ڕیزەکانى ڕاگەیاند.

تیمێروڤ، کە لە وەرزی ڕابردوودا لەگەڵ هەولێر ئاستێکى بەرزى پێشکەش کرد و بووە گۆڵکارى خولى ئەستێرەکانى عێراق، ئێستا بە ئامانجی بەهێزکردنی هێڵى پێشەوەى زاخۆ و یارمەتیدانی تیم لە خولی نوێدا، دەست بە سەرەتای ئەزموونێکی نوێ دەکات.

یانەى زاخۆ هیوادارە بە هاتنی ئەم یاریزانە بتوانێت لە وەرزی داهاتوودا ئەنجامێکی باشتر تۆمار بکات و رکابەڕى ڕیزەکانى پێشەوەى خولى ئەستێرەکانى عێراق بکات.

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا