وەزارەتى گواستنەوە: لە پێنج کاتژمێردا زیاتر لە 60 فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕیون

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
جموجوڵی گەشتەئاسمانییەکان لەسەر ئاسمانی عێراق
جموجوڵی گەشتەئاسمانییەکان لەسەر ئاسمانی عێراق

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئاسمانی وڵاتەکەى زیادبوونێکی بەرچاوی لە ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان بەخۆوەبینیوە و بەیانیى هەینى 60 فڕۆکە تێپەڕیون.

تەنها لە پێنج کاتژمێری بەیانی ئەمڕۆدا 60 فڕۆکە تێپەڕیوون

وەزارەتەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، تەنیا لە پێنج کاتژمێری یەکەمی بەیانیی ئەمڕۆ هەینیدا، زیاتر لە 60 فڕۆکە بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و بێگرفت بە ئاسمانی وڵاتدا تێپەڕیوون.

گەشەکردنی بەرچاو لە ژمارەی گەشتەکان

وەزارەتەکە ئەوەش بە "گەشەکردنێکی بەرچاو لە ژمارەی گەشتەکان" ناودەبات و دەڵێت "دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کات و تێچووەکان".

ڕەچاوکردنی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە سەلامەتی ئاسمانیدا

وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرجەم پێداویستییەکانی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بەگوێرەى پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی سەلامەتی ئاسمانی دابینکراون، ئەوەش لە ڕێگەی کردنەوەی ڕێڕەوی ئاسمانی نوێی ڕاستەوخۆ و کورت کە یارمەتیدەرێکی گەورەن بۆ گەڕانەوەی قەرەباڵغی فڕۆکەکان بۆ ئاسمانی عێراق، لەگەڵ بەردەوامبوونی گرەنتی پاراستنی ئەو پێوەرە جیهانییانە.

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا