ترەمپ: ئێران داوای لێکردین درێژە بە گفتوگۆکان بدەین
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی ترووس ڕایگەیاند، ئێران داوای لێکردوون درێژە بە گفتوگۆکان بدەن، ئەوانیش ڕازی بوون بە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بەڵام بە ڕاشکاوانە بە ئێرانییەکانیان ڕاگەیاندووە، ئاگربەست کۆتایی هاتووە.
بۆ ناوبژیوانی شاندی قەتەر لە تارانە
ئەم گوتانەی ترەمپ لەکاتێکدایە، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی ڕایگەیاند، شاندێکی قەتەری گەیشتوونەتە تاران، بۆ تاوتوێکردنی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، ئەمەش دوابەدوای ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی گەرووی هوورمز دێت، کە تاران تۆمەتباران کرا بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکانیان لەو گەرووە و دواتر ئەمریکا و ئێران هێرشیان کردە سەر یەکدی.
بەهێزکردنی ڕۆڵی دەوحە وەک ناوبژیوان
بەگوێرەی ئاژانسە ئێرانییەکە، ئامانج لە سەردانی شاندەکەی قەتەر، "بەهێزکردنی ڕۆڵی دەوحەیە وەک ناوبژیوان لە دوای ڕووداوەکانی سێشەممە تاوەکو پێنجشەممەی ڕابردوو."
3 کاتژمێر پێش ئێستا