بەرپرسێکى پێشووی کەرکووک بە دوو ساڵ زیندانی سزا درا

جەبار حسین 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمنەنێک لە قەڵای کەرکوک و شاری کەرکوک
دیمنەنێک لە قەڵای کەرکوک و شاری کەرکوک

دادگای تاوانەکانی کەرکووک، سزای دوو ساڵ زیندانی بە غیابی بۆ یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرە دەرکرد، ئەوەش بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی پارەی گشتی.

بە تاوانی بەکارهێنانی سامانی گشتی

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەى لە دۆسیەکەدا کردووە و ئاڕاستەی دەسەڵاتی دادوەری کردووە، دادگای تاوانەکانی کەرکووک سزاکەى بە تاوانی بەکارهێنانی سامانی گشتی، بەگوێرەى مادەی 340ـی یاسای سزادان دەرکردووە بە هاوبەشی لەگەڵ مادەکانی (47، 48 و 49).

مامەڵەی ساختەی بە فرۆشتنی موڵک و ماڵەوە کردووە

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سزادراوە مامەڵەیەکی فرۆشتنی موڵک و ماڵی کردووە و ژمارەکەی ساختە کردووە، بە بەکارهێنانى ئەو دەسەڵاتە کاراییانەی پێی دراوە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی موڵکەکە لە بنەڕەتدا سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی کەرکوک بووە، ئەمەش زیانی بە سامانى دەوڵەت گەیاندووە.

سزای دوو ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە

دەشڵێت: دوای پێداچوونەوە بەو بەڵگانەی کە لە دۆسیەکەدا بەدەستی هێناوە، سزای دوو ساڵ زیندانیکردنى بەسەردا سەپاندووە.

جەبار حسین

3 کاتژمێر پێش ئێستا