تەندروستیی سلێمانی ئاماری شەش مانگی ڕابردووی سەردانیکردنی ناوەندە تەندروستییەکانی بڵاو کردەوە
سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری شەش مانگی ڕابردووی سەردانیکردنی ناوەندە تەندروستییەکانی بڵاو کردەوە.
ئاماری گشتیی سەردانیکردنی ناوەندە تەندروستییەکان

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵ یەك ملیۆن و 377,402 كەس سەردانی ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانییان كردووە.
ئاماری سەردانی ناوەندە تەندروستییە جیاجیاكان
تەندروستیی سلێمانی دەڵێت '' 743,625 چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەكان و 633,777 چارەخواز سەردانی مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانیان كردووە و چارەسەر كراون''.
ئاماری سەردانی فریاکەوتنەکان

بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 81,352 چارەخوازسەردانی بەشەكانی فریاكەوتنیان كردووە و هەروەها 128,410 چارەخواز داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام دراوە.
سەروەر سالار
2 کاتژمێر پێش ئێستا