ترەمپ: سوپای ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ خاپوورکردنی ئێران

بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فۆتۆ: AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فۆتۆ: AFP

سەرۆکی ئەمریکا لە هۆشدارییەکی بێپێشینەدا ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ خاپوورکردنی هەموو ناوچەکانی ئێران، ئەگەر تاران هەوڵی تیرۆرکردنی بدات.

هەزار مووشەک لە ئامادەباشیدان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیال" ڕایگەیاند، لە ئێستادا 1,000 مووشەکی ئەمریکی ئاراستەی ئێران کراون و لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ تەقاندن. ئاماژەی بەوەش کرد، هەزاران مووشەکی دیکەش ئامادە کراون بۆ ئەوەی دەستبەجێ بەکاربهێنرێن ئەگەر حکومەتی ئێران هەوڵی جێبەجێکردنی هەر هەڕەشەیەک بدات بۆ تیرۆرکردنی ئەو.

فەرمانی خاپوورکردنی تەواوەتیی ئێران

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە، فەرمانی پێویست بە سوپای وڵاتەکەی دراوە و هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودان. ترەمپ ڕایگەیاندووە سوپای ئەمریکا ئامادەیە لە ماوەی یەک ساڵدا، کە قابیلی درێژکردنەوەیە، هەموو ناوچەکانی ئێران بە تەواوەتی خاپوور و وێران بکەن ئەگەر تاران هەنگاوێکی لەو شێوەیە بەرامبەر ئەو بنێت.

کۆتاییهێنان بە پەیامەکە بە ئاماژەی سەربازی

دۆناڵد ترەمپ لە کۆتایی پەیامەکەیدا کە کاردانەوەی زۆری نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە، دەستەواژەی "سوپاس بۆ خودا"ی بەکارهێناوە. ئەم دەستەواژەیەی سەرۆکی ئەمریکا وەک ئاماژەیەک بۆ دڵنیایی لە توانای هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی و ئامادەیی تەکنەلۆژیا و چەکەکانیان لێکدراوەتەوە.

بەهزاد ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا