موراد یاکین: دەزانین چۆن پاڵەوانی جیهان ڕابگرین

مەبەست عەدنان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

موراد یاکینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سویسرا لە لێدوانێکیدا پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئەرجەنتین لە قۆناغی چارەکی مۆندیالی 2026 لە کانساس سیتی جەختیکردەوە، کە ئەوان بە تەنیا بۆ بەشداریکردن نەهاتوون بۆ مۆندیال.

یاکین لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "کێشە نییە، بە تەواوی دەزانین کێ بەرامبەرمان یاری دەکات، ئەرجەنتین پاڵەوانە، باشترین یاریزانی جیهانی هەیە، خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە و دەزانێت چێژ لەم یارییانە و بردنەوە ببینێت، بەڵام ئێمە تەنیا بۆ بەشداریکردن نەهاتووینەتە ئەمریکا و ئەم پاڵەوانێتییە.

دەربارەی ئامادەکارییەکانیشیان بۆ گێمی زیادکراو و لێدانە یەکلاکەرەوەکان، یاکین ئاشکرای کرد: "گۆڵپارێزەکەمان پێشوەختە دەستی کردووە بە مەشقکردن لەسەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، چونكە دەزانین لە کاتی توندبوونەوەی کێبڕکێکەدا ڕەنگە لەو ڕێگەیەوە یارییەکەی یەکلاببێتەوە، ئێمە بۆ ئەۆ سیناریۆیە ئامادەین و وردەکارییەکانمان خوێندووەتەوە.

لە کۆتاییشدا سەبارەت بە هەڵبژاردەکەی خۆی گوتی: "ئەم تیپە ماندووبوونێکی زۆری کێشاوە تا گەیشتووە بەم قۆناغە،  یاریزانەکان بەهای ئەم دروشمە و قوربانیدانەکان دەزانن، بەرامبەر ئەرجەنتین بە ئازایەتی، رێكخستن و باوەڕەوە یاری دەکەین، ئەگەر ئەوە بکەین، هەموو شتێک دەکرێت ڕووبدات، هەموو چیرۆکێکی مەزن لەم پاڵەوانێتییەدا بە کەسێک دەست پێدەکات کە دەیگووت ئەستەمە، سبەی دەرفەتی ئێمەیە بۆ نووسینەوەی چیرۆکەکەمان.

مەبەست عەدنان

3 کاتژمێر پێش ئێستا