بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی گەرووی هوورمز عێراقچی لە عوممانە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی گەرووی هوورمز گەشتە مەسقەتی پایتەختی عوممان.
عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام، گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی مەسقەت بڵاوکردووەتەوە.
لە ماوەی مانگێدا دووەم سەردانییەتی بۆ عوممان
لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا، ئەمە دووەم جارە عێراقچی سەردانی عوممان دەکات، جاری ڕابردوو بە یاوەری محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لەگەڵ بەرپرسانی عوممان کۆبوونەوە.
جەختکردنەوە لە دڵنیاییەکانی ئێران
دوێنێ عێراقچى لە لێدوانێکیدا دڵنیایدا لەوەی ئێران بەڵێنەکانی خۆی لەبارەی لێکتێگەیشتنەکەی لەگەڵ ئەمریکا بردووەتە سەر، لە کاتێکدا ترەمپ تاران بە پێشێلکردنی ئەو خاڵانە تۆمەتبار دەکات.
هێرشی ترەمپ لە لوتکەی ناتۆ بۆسەر ئێران
هەر لە میانەی لووتکەی ناتۆ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێرانییەکان درۆ دەکەن و ئەو قسانەی دەیکەن نایبەنە سەر، بۆ ئەو لێکتێگەشتنەکە هەڵوەشاوەتەوە، گوتیشى، ئێرانییەکان پەیوەندییان پێوەکردووە و دوایانکردووە گفتوگۆ بکەن، هەر بۆیە ئەوانیش لەسەر دانوستانەکان بەردەوام دەبن.
2 کاتژمێر پێش ئێستا