موجتەبا خامنەیی: بکوژانی باوکم مردنێکی ئاسوودە بە چاوی خۆیان نابینن
ڕێبەری نوێی ئێران لە یەکەم پەیامیدا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیەکی توند دەکات و ڕایدەگەیەنێت ناوی سەرجەم ئەو کەسانەیان لایە کە دەستیان لە کوشتنی عەلی خامنەیی باوکیدا هەبووە.
بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی خوێنی عەلی خامنەیی
ئەمڕۆ شەممە، 11ـی تەممووزی 2026 ، رێبەری باڵای ئێران، موجتەبا خامنەیی لە پەیامێکیدا رایگەیاند کە تۆڵەی خوێنی باوکی و سەرجەم ئەو کەسانە دەکەنەوە کە لە هێرشەکاندا کوژراون. ناوبراو سوێندی خوارد کە بکوژانی باوکی ڕووبەڕووی سزای توند دەکەنەوە و ڕێگە نادەن خوێنی کوژراوەکان بە فیڕۆ بچێت.
تۆمارکردنی ناوی ئەنجامدەرانی هێرشەکە
ڕێبەری نوێی ئێران جەختی کردەوە کە ناوی سەرجەم ئەو کەسانەی دەستیان لەو هێرشانەدا هەبووە، یەک بە یەک لای ئەوان تۆمار کراوە. هەروەها پەیامێکی ئاڕاستەی بکوژان کرد و گوتی: "دەبێت ئاواتی مردنێکی ئاشتیانە و ئاسوودە لەناو جێگەدا لەگەڵ خۆیان ببەنە گۆڕ"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە لە هەر شوێنێک بن دەکرێنە ئامانج.
بەردەوامیی پڕۆسەی تۆڵە بەبێ ڕەچاوکردنی کەسەکان
موجتەبا خامنەیی ڕوونیکردەوە کە جێبەجێکردنی ئەم بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیە تەنیا بەستراوە نییە بە مانەوەی خۆی یان بەرپرسانی دیکەی ئێران لە ژیاندا. ئاماژەی بەوەش کرد، چ ئەوان لە ژیاندا بمێنن یان نا، ئەم بەڵێنە جێبەجێ دەکرێت. ناوبراو ئەم کارەی وەک "ئەرکێکی ئیلاهی" وەسف کرد و ڕایگەیاند کە ئازادیخوازانی جیهان لە داهاتوویەکی نزیکدا بەشێک لەم ئەرکە جێبەجێ دەکەن.
2 کاتژمێر پێش ئێستا