ئەو کەسانەی ماسولکەکانی سنگ و پشتیان بەهێزترە کەمتر تووشی جەڵتەی دڵ دەبن
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ئەو کەسانەی ماسولکەکانی سنگ و پشتیان بەهێزە، کەمتر تووشی جەڵتەی دڵ دەبن و کەمتریش پێشوەختە دەمرن.
توێژەرانی زانکۆی ئیدنبرە سیستمێکی ژیریی دەستکردیان بەکارهێنا بۆ لێکدانەوەی داتای 1722 کەس کە تەمەنیان لە نزیک 50 ساڵەوە بوو و سنگئێشەشیان هەبوو.
ئەنجامەکان دەریانخست، ئەو بەشداربووانەی چڕیی ماسولکەکانی پشت و سنگیان زیاتربوو، کەمتر تووشی جەڵتەی دڵ بوون و لە ماوەی 10 ساڵی پاش توێژینەوەکەش کەمتر دەمردن.
یەکێک لە توێژەرەکان باسی لەوە کرد کە ئەو کەسانە ماسولکەکانی سنگ و پشتیان بەهێزە کە هەفتانە چەند ڕۆژێک سەردانی هۆڵەکانی وەرزشکردن دەکەن، ئەمەش وایکردووە لە دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەستبکات بەوەی هەفتانە دوو ڕۆژ سەردانی هۆڵەکانی وەرزشکردن بکات و ڕۆژانەش کاتژمێرێک بە پێ بڕوات.
هاوکات سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە جۆری ئەو وەرزشانەشی خستووەتەڕوو کە دەکرێت ئەم سوودانەیان هەبێت، وەکو پاسکیلکردن، پیلاتیس و پلانک.
ئەنجامەکان ئەوەشیان دەرخستووە، قەبارەی ماسولکەکان گرنگ نەبوون، بەڵکو چڕیی ماسولکەکان ئەم جیاوازییەیان دروستکردووە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا