بەشی نوێی فاست ئاند فیوریس بەرهەمدەهێنرێت

محەمەد بەکر 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بە فەرمی بەشێکی نوێی زنجیرەفیلمی فاست ئاند فیوریس بەرهەمدەهێنرێت و دەبێتە 11ـیەمین بەشی زنجیرەفیلمەکە.

لە 17ی ئازاری 2028 نمایش دەکرێت

ڤین دیزڵ، ئەکتەری بەناوبانگی زنجیرە فیلمەکە ئاشکرایکرد، بەرهەمهێنانی بەشی نوێ دەستیپێکردووە و بڕیارە لە 17ی ئازاری 2028 بۆ یەکەمجار نمایش بکرێت، کە دەبێتە 11هەمین و کۆتا بەش لە زنجیرە فیلمەکە.

How to drive Fast AND Furiously (exactly like the movie!) | by The Online  Journal of Thought and Perspective | Medium

دیزڵ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە ئینستاگرامەکەی ئاماژە بە بەشی نوێی زنجیرە فیلمەکە دەکات و دەڵێت: ئێمە سەرسوڕهێنەرترین کۆتایی بۆ زنجیرە فیلمەکە دروست دەکەین، سوپاس بۆ ئێوە کە بینەر بوون و پشتگیری منتان کردووە.

چوار زنجیرەی تەلەفزیۆنی دیکە بەرهەمدەهێنرێت

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر کۆمپانیای ئێن بی سی ڕایگەیاندبوو، چوار زنجیرەی تەلەفزیۆنی لە گەشەپێداندایە کە سەر بە جیهانی فاست ئاند فیوریس دەبێت.

The Fast and Furious Franchise: Why Is It so Popular? - The Crossover

پێشتر لە ساڵی 2001 یەکەم بەشی ئەم زنجیرە فیلمە بڵاوکرایەوە و توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنێت، سەرکەوتنێک کە تاوەکو ئێستا وایکردووە 10 بەشی لێ بەرهەمبهێنرێت و لەگەڵ نمایشکردنی هەر بەشێکیشدا داهاتێکی گەورە بۆ خۆی کۆبکاتەوە، کۆتا بەشیشی لە ساڵی 2023 نمایشکرا، هەرچەندە لەڕووی داهاتەوە بارودۆخی باش بوو، بەڵام هەودارانی زنجیرەکە ڕەخنەی زۆریان لەم بەشەی گرت و نمرەیەکی نزمی وەرگرتبوو.

محەمەد بەکر

3 کاتژمێر پێش ئێستا