میران عەلی ئەلبوومێکی گۆرانی بڵاودەکاتەوە
میران عەلی نوێترین ئەلبوومی خۆی بڵاودەکاتەوە و لە پەڕەی خۆشی لە ئینستاگرام بەشێک لە یەکێک لە گۆرانییەکانی داناوە.
پێمخۆشبوو بە سادەیی پێشکەشتان بکەم
میران عەلی لەسەر بڵاوکراوەکەی نووسیویەتی: پێمخۆشبوو بە سادەیی ئەم بەرهەمەتان پێشکەش بکەم، هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، لە مانگی تەمموز لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاو دەبێتەوە.

لە ماوەکانی ڕابردووشدا، میران عەلی بەرهەمێکی نیشتمانی بە ناونیشانی "ئەی کوردستان" بڵاوکردەوە کە بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و بەمەبەستی پاڵپشتیکردن بوو لە دۆزی ڕەوای کورد.
میران عەلی گۆرانیبێژی لاوی کورد لەدایکبووی ساڵی 1995ـی شاری سلێمانییە، دەستپێکی کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە بەرنامەی دەنگخۆشی، لەو کاتەوە سەرقاڵی کاری هونەرییە و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپی تایبەت بە خۆی بەرهەمهێناوە و لەگەڵ هونەرمەندانی دیکەش خاوەنی دوێتە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا