تەسنیم: دوو ئەندامی هێزەکانی بەسیج لە مەشهەد کوژران

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دوو ئەندامی هێزەکانی بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران لە هێرشێکی چەکداریدا کوژران
دوو ئەندامی هێزەکانی بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران لە هێرشێکی چەکداریدا کوژران

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی ڕایگەیاند، دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی سەر بە بەسیج لە شارۆچکەیەکی نزیک بە مەزاری ئیمام ڕەزا لە شاری مەشهەد، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی فەرمیدا کراونەتە ئامانجی هێرشێکی چەکداری و کوژراون، هاوکات هاووڵاتییەکی سڤیلیش لە ڕووداوەکەدا بریندار بووە.

ناسنامەی ھێرشبەرەکان و کوژراوەکان

ئاژانسەکە لەبارەی وردەکاریی هێرشەکەوە وادەی هێرشەکە و ناسنامەی هێرشبەرەکانی دیاری نەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە، کوژراوەکان ئەندامی بەسیجی سەر بە سوپای پاسدارانن.

شوێنی ڕووداوەکە و گرنگیی جوگرافییەکەی

تەسنیم لەبارەی شوێنی کوژرانی چەکدارەکانەوە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، ئەو دوو ئەندامەی بەسیج لە کاتی ئەرکی فەرمی و لە شاری مەشهەد، بە دووری 15 کیلۆمەتر لە مەزاری ئیمام ڕەزاەوە کوژراون، کە هاوکات شوێنی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێرانیشە.

برینداربوونی هاووڵاتییەکی سڤیل لە هێرشەکەدا

هەر بەگوێرەی ئاژانسەکە، هاوڵاتییەکی سڤیل کە لە نزیک ڕووداوەکە بووە، بەهۆی ئەو هێرشەوە بریندار بووە.

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا