ئێران ئاماری کوژراو و برينداری هێرشەکانی 8 و 9ـی مانگی بڵاوکردەوە؛ 17 کوژراو و 115 بریندار

رۆزا حیسام 1 کاتژمێر پێش ئێستا
گۆشەی هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران
گۆشەی هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران

وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژانی 8 و 9ی ئەم مانگەدا بۆ سەر 6 شاری وڵاتەکە، 17 کەس کوژراون و 115 کەسی دیکەش بریندار بوون، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی ئەمریکا کۆتاییهاتنی ئاگربەستی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.

زیانەکانی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر شارەکانی ئێران

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران لە زاری وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاویکردەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لەو دوو ڕۆژەدا بۆ سەر 6 شاری ئێران بوون، بەهۆیەوە 17 کەس کوژراون کە یەکێکیان ژن بووە، 102 کەسیش چارەسەریان بۆ کراوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.

هۆکاری گرژبوونی دۆخەکە و دەستپێکردنی هێرشەکان

ڕۆژی سێشەممە (7/7/2026) ئێران چەند کەشتییەکی نەوتهەڵگری لە گەرووی هوورمز کردە ئامانج، لە وەڵامی ئەو هێرشەدا ئەمریکا ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە هێرشی تووندی کردەوە سەر ئێران.

هەر ڕۆژی چوارشەممە (8/7/2026) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تاران کۆتاییهاتنی ئاگربەستی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند و گوتی "پێموایە کۆتایی هاتووە، مامەڵەکردن لەگەڵیان کات بەفیڕۆدانە".

گومان لە پڕۆسەی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کارنامەی شاندی دانوستانکارەوە باسی لەوەشکرد، نوێنەرانی شاندی دانوستانکاری ئەمریکا دەتوانن درێژە بە دانوستانەکان بدەن، بەڵام گومانی خۆی لە ئەنجامی دانوستانەکان دەربڕی.

رۆزا حیسام

1 کاتژمێر پێش ئێستا