فیفا چیمەنی یاریگای کۆتایی مۆندیال دەفرۆشێت؛ پارچەیەک چیمەنی 45 سانتیمەتری بە 450 دۆلار
یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بڕیارێکی جیاواز و بێپێشینەی داوە و دەیەوێت چیمەنی یاریگای مێتڵایف، کە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026ی تێدا ئەنجام دەدرێت، بە شێوەی پارچەی جیاجیا و وەک یادگارییەکی مێژوویی بە هاندەران بفرۆشێت، کە تێچووی هەر سێگۆشەیەکی بچووک دەگاتە 450 دۆلاری ئەمریکی.
نرخ و شێوازی فرۆشتنی پارچە چیمەنە مێژووییەکان
یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی "فیفا" دەیەوێت چیمەنی ئەو یاریگایە بفرۆشێت کە یاریی کۆتایی مۆندیالی ئەمساڵی تێدا دەکرێت، نرخی سێگۆشەیەکی 45 سانتیمەتری بە 450 دۆلار دیاری کردووە و دەڵێت: "کڕیاران دەتوانن وەک یادەوەرییەک ئەو پارچە چیمەنە لای خۆیان هەڵبگرن".
کات و شوێنی بەڕێوەچوونی یاریی کۆتایی مۆندیال
بڕیارە یاریی کۆتایی مۆندیالی ئەمساڵ ڕۆژی 19ی تەمموز لە یاریگای مێتڵایف لە ویلایەتی نیوجرسی بەڕێوە بچێت و لە ئێستاوە فیفا ئاگاداریی فرۆشتنی بۆ چیمەنەکە بڵاوکردووەتەوە، بەڵام دوای تەواوبوونی مۆندیال فرۆشتنەکە کارا دەبێت.
گەرەنتیی فیفا بۆ پاراستنی چیمەنەکە لە تێکچوون
لە ماڵپەڕی فرۆشتنی فیفادا نووسراوە: "ببە بە خاوەن پارچەیەکی ڕەسەنی مێژووی تۆپی پێ، لە ڕێگەی کڕینی پارچەیەک لە چیمەنی یاریگای کۆتا یاریی مۆندیالی 2026، کە لەناو سندووقێکی پارێزراودا دانراوە و بۆ هەمیشە بەبێ تێکچوون وەک خۆی دەمێنێتەوە".
داهاتێکی خەیاڵی و وەرچەرخان لە مێژووی مۆندیالدا
سەرەڕای گرانیی نرخەکان لە ئەمریکا و کەنەدا بەتایبەتی، پێشبینی دەکرێت مۆندیالی ئەمساڵ داهاتێکی ئێجگار زۆری هەبێت، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی تۆپی پێدا، فیفا چیمەنی یاریگاکان بفرۆشێت، کە بە گوتەی ئەو "دەبێتە یادگاری بۆ یەکێک لە گەورەترین ڕووداوە وەرزشییەکانی جیهان".
شوێنەکان و کاتی فرۆشتن
ئێستا فیفا تەنیا چیمەنەکە بەو ناونیشانانە دەفرۆشێت کە ئەمریکا و ئەورووپان و لە هەنگاوەکانی داهاتووشدا فرۆشتنەکە بەرفراوان دەکرێت، بەگوێرەی ماڵپەڕی فیفا داواکردنی چیمەنی یاریگاکە دوای کۆتاییهاتنی دوایین یاریی مۆندیال بەردەست دەبێت.
2 کاتژمێر پێش ئێستا