عوممان پێشنیازێکی نوێی سەبارەت بە بەڕێوەبردنی گەرووی هوورمز پێشکەش کرد

کەناڵ8 11/07/2026
دیمەنێک لە گەرووی هورمز
دیمەنێک لە گەرووی هورمز

عوممان پێشنیازێکی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هوورمز لە ڕێگەی دوو ڕێڕەوی جیاوازەوە پێشکەش کردووە، هاوکات وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عوممان لە مەسقەت کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی هاتوچۆی سەلامەت لەو گەرووە نێودەوڵەتییەدا.

وردەکاریی ڕێڕەوە ئاوییەکانی عوممان و ئێران

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستانەکانەوە ئاشکرایکردووە، بەگوێرەی پێشنیازەکە کە تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر نەکراوە، هەردوو ڕێڕەوی ئاوی عوممان و ئێران لە هوورمز کراوە دەبن. ڕێڕەوی باشوور کە دەکەوێتە سنووری ئاوی عوممانەوە وەک پێش جەنگ هاتوچۆی کەشتیوانی تێدا دەکرێت.

مەرجەکانی تێپەڕبوون بە ڕێڕەوی ئاوییدا

بەڵام ئەو کەشتییانەی بە ڕێڕەوەی باکووردا تێدەپەڕن کە دەکەوێتە سنوورە ئاوییەکانی ئێرانەوە، پێویستی بە ڕەزامەندیی پێشوەختەی ئێران دەبێت بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ باجێکیان لێوەربگیرێت.

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عوممان

ڕۆژی شەممە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە مەسقەت لەگەڵ بەدر بورسەعیدی وەزیری دەرەوەی عوممان کۆبووەوە و هەردوولا تاوتوێی میکانیزمی هاتوچۆی سەلامەتییان بە گەرووی هوورمزدا کرد.

کەناڵ8

11/07/2026